بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە:" بڕیارە سبەینێ سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین کراوە لە سنووری قایمقامیەتی قەزای پشدەر، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە ساردەکانی ئەو سنوورە دەستپێ بەکات."
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێت و بڕی 60 هەزار دیناریشی لێ وەر دەگیرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی پێشوو، قایمقامیەتی چۆمان و شەقڵاوە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویان کردەوە: " 100 لیتر نەوت دەدرێت و لە بەرامبەردا 31 بۆ 33 هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.
پێشتر نەبەز فەقێ عەوڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت لە قەزا و ناحییەکان و دەرەوەی شاری هەولێر راگەیاندبوو: بڕێک لەو نەوتەی حکوومەتی عێراق بڕیاری لێ داوە، گەیشتووەتە هەولێر بۆ دابەشکردنی چاوەڕێی بڕیاری وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکەین، لە سەرەتاوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
رۆژی 24/12/2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: هەموو رێکارەکانی بۆ هێنان ئەو 50 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان داوە.
وەڵام بدەوه