Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر بە هانای گۆرانیبێژە میللییەکەی هەولێر دەچێت پارێزگاری هەولێر بە هانای گۆرانیبێژە میللییەکەی هەولێر دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر بە هانای گۆرانیبێژە میللییەکەی هەولێر دەچێت

دوای ئەوەی گۆرانیبێژی میللی عوسمان حوسێن، بەهۆی نەبوونییەوە لەسەر شەقامێکی شاری هەولێر خێوەت هەڵدەدات، پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی پێوە دەکات و بەڵێنی پێدەدات هەموو گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکات.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەیوەندیم بە هونەرمەند عوسمان حوسێنەوە کردووە و بەڵێنم پێیداوە کێشەکانی چارەسەر بکەم، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لێبکەم.
 
هاوکات هونەرمەندی گۆرانیبێژ عوسمان حوسێن بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی توانای کرێدانی خانووم نەبوو، لە خانووەکەم دەرکرام، هەموو سامانی منیش ئێستا تەنیا ماتۆڕسیکلێکە.
 
هونەرمەند عوسمان حوسێن گوتی:"پێشتر ئۆتۆمبێل و خانووم هەبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوژینەکەم تووشی نەخۆشیی دڵ بوو، هەردووکیانم فرۆشت بۆ چارەسەرکردنی، ئێستاش پارێزگاری هەولێر قسەی لەگەڵم کردووە و بەڵێنی پێدام کێشەکانم چارەسەر بکات".
 
عوسمان حوسێن، ساڵی 1957 لە هەولێر لەدایکبووە، لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و بە گۆرانییەکانی ( یرین ئەمڕۆ بەهارە و هاوار سەد هاوار ) کە لە ساڵی 1979 تۆماری کردوون، ناوبانگی دەرکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه