Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات

دوای پەلامارە بێ پاساوە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو مەجید دزەیی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و ژینای کچی تەمەن یازدە مانگ، هەروەها بریندار بوونی هاوسەر و کوڕەکانی و شەهید و بریندار بوونی چەند هاولاتییەکی سڤیل، ڕۆژی شەممە 27ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەدیین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد.

لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی شەهید پێشڕەو ڕاگەیاند و  هیوای  چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرانبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا.

هەر لەو دیدارەدا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە و هەروەها  سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی شەهیدانی ئەو ڕووداوە کارەساتبارە کرد. هەر لەو دیدارەدا بەڕێز عەبدوڵلا مەجید دزەیی بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای شەهید پێشڕەو پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشان دا و بەڵێنی ئەوەشی دا کە هەموویان لەسەر ڕێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه