Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر: رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام کەرەنتین راناگەیێندرێتەوە پارێزگاری هەولێر: رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام کەرەنتین راناگەیێندرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر: رێکارەکان تووندتر دەکرێن، بەڵام کەرەنتین راناگەیێندرێتەوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، هەڵسەنگاندنەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆرۆنا هەواڵی خۆش نین، لەبەرئەوە رێکارەکان بەرەو تووندی دەچن و تووندتر دەکرێن، "بەڵام ئەو دەنگۆیانەی باس لە دووبارە کەرەنتینکردنەوە دەکرێت، دوورە لە راستییەوە و وانابێت."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 03-01-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە قاوەخانەی مەچکۆ لەگەڵ ئەحمەد زاهری، کۆنسوڵی ئیمارات لە هەولێر کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی کۆبوونەوەکە ئەنجامداو، سوپاسی ئیماراتی کرد بۆ هاوکارییکردنی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کۆرۆنا.
 
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین رێکارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، پارێزگاری هەولێر لەبارەی رێکارەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر گوتی "بەداخەوە هەڵسەنگاندنەکان بۆ کۆرۆنا هەواڵی خۆش نین، ئێستا ئێمە لەنێو تەوژمی دووەمی کۆرۆناداین، رێکارەکان بە دڵنیاییەوە بەرەو تووندی دەچن و رەنگە ئەمڕۆ یان بەیانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر کۆببێتەوە. بەڵام کەرەنتین راناگەیێندرێت."
 
پارێزگاری هەولێر داوایەک ئاراستەی هاونیشتمانییان دەکات کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن "بەڵام لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ناڕازین و بە دڵنیاییەوە رێکارەکان تووندتر دەکەین."
 
بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی کە پێشکەشی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای دەکات، رێنماییەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. 
 
هێشتا کۆرۆنا مەترسییە لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش، لە ماوەی رابردوودا کۆرۆنای گۆڕاویش لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا. 
 
د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رووداو هۆشداریدا لەوەی شەپۆلی دیکەی کۆرۆنا بەڕێوەیە و گوتی "لە رووی زانستییەوە ئاماژەمان پێکردووە شەپۆلێكی دیکەی کۆرۆنا دێت و تەندروستی جیهانیش ئاماژەی پێکردووە. ئێستا ڤایرۆسەکە هەیە و گرنگ ئەوەیە چۆن بتوانین مەترسی شەپۆلەکە کەم بکەینەوە. گەورەترین رێگەش بۆ رێگەگرتن هاووڵاتیانن."
 
سەبارەت بە قوتابخانەکان، د. ئاسۆ حەوێزی گوتی، تووشبوون هەیە و لەناو قوتابیان و مامۆستایان، لە هەموو قۆناخەکان و قۆناخی 12 ی ئامادەییش هەیە. ئەگەر 100 تووشبووی کۆرۆنامان هەبێت زیاتر لە 10 کەسیان قوتابی و مامۆستایان بوون. رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەیە. چ بڕیارێک پێویست بێت لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدرێت.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه