Kurdistan Press - بەتەنیا جێی نەهێشتین بەتەنیا جێی نەهێشتین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەتەنیا جێی نەهێشتین

بەتەنیا جێی نەهێشتین

من لەنزیکەوە ئاگادارم چەند جارێک بوو لەلایەن جەنابی سەرۆک وەزیران پلانی چوونە هەڵەبجە دادەنرا،بەڵام هەرجارەو بەهۆکارێک شتێک دروستدەبوو یان دروستدەکرا سەردانەکە دوا دەکەوت.

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران بارزانی هاتە هەڵەبجەو لەگەڵ دانیشتنی لەگەڵ ئیدارەی شارەکە فەرمووی،هاتووم گوێبگرم و قسەی ئێوەم دەوێ چیبکەین بۆ ئەم شارە"

بەڵام من نیگەرانیم بینی لەوەی کە بۆچی تا ئێستا ئەوەی بۆ هەڵەبجە کراوە نە لە ئاست تموحی خەڵکەکەی بووە نە جەنابییان و گوتی کە "هەڵەبجە دەبوو زیاترو باشتر خزمەتبکرێت و ئەمەی بۆی کراوە من زیاتر لەمەم دەوێت".

لەهەموو بوارەکان فەرمانیکرد هەڵەبجە تایبەتمەندی پێبدرێت و دەبێت ئەم شارە ببوژێتەوە بەو جۆرەی کە دەبوو بۆی بکرێت کە زۆر لەمێژە دەبوو بکرایە!

بەفەرمانی جەنابییان هەموو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشتیاری و کشتوکاڵ لەهەڵەبجە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت و ڕێنمایی و مەرجی قورس لەسەر ئەم پارێزگایە دەبێت هەڵبگیرێن و بازرگان و سەرمایەدارانی هاندا کە بێنە هەڵەبجە بۆ کارکردن و  حکوومەت ڕێگایان بۆ ئاساندەکات هەتا خزمەت بکەن.

لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبێت پارەیەک بۆ پارێزگاکە تەرخانبکرێت،شەقامەکان دەبێت کارییان تێدا بکرێت و چاکبکرێن،دەبێت کۆلێژی تەندروستی دامەزرێت و ٥٠٠ کەس دابمەزرێندرێن لە هەڵەبجە،ماستەر پلانی هەڵەبجە کاری لەسەر دەکرێت و کەرتی تەندروستی و کۆمەڵێک بواری دیکە کارییان لەسەر دەکرێت کە پێویستن بۆ شارەکەو ڕێککارەکانی بەقەزابوونی خورماڵیش خێرا دەکرێن.

سەرۆک وەزیران خەمخۆرانەو دڵسۆزانە گوێی لە کەس و کاری قوربانییان دەگرت و لەکاتی ڕوونکردنەوەکانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە حەسرەت و خەمی کوردێکی خاوێن و ڕەسەن و خەمخۆر بەدیدەکرا کە زۆر خەمخۆرانە پرسیاری دەکرد و داوای وەڵامی دەکرد.

بۆ هەموو ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆو یاداشتە نۆ خاڵییەکەی پارێزگای هەڵەبجە لێژنەیەکی تایبەت لەهەولێرەوە دێنە هەڵەبجەو نوسینگەی سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی جێبەجێکردنی خاڵەکان دەکات.

لەکۆتایشدا گرێکوێرەکەی تووەقوت کرایەوەو لەسەر دەستی جەنابییان بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا کە خواستی دێرینی هەڵەبجەییەکانە.

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه