کەمێک پێش ئێستا شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له ئاگه‌دارییه‌كدا، ڕایده‌گه‌یه‌نێ: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار و ده‌ستپێكردنی گه‌شت و سه‌یران، هه‌ست به‌وه ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چووغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه، به تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
2. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، پێویسته سه‌یرانكار له سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
3. ده‌بێ هه‌موومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین، بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
4. پێویسته هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركه نیشتمانییه‌دا، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن.
5. پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان، ئه‌ركی نیشتمانیی هه‌موو لایه‌كه، بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.
وەڵام بدەوه