Kurdistan Press - بڕیارێکی مەسرور بارزانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بڕیارێکی مەسرور بارزانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی مەسرور بارزانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بەرپرسێک وردەکاریی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخاتە ڕوو و دەڵێت: ”ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن.“

دوێنێ چوارشەممە، 27/3/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بڕیارمان داوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی، کە تاوەکوو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون."

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، راگەیاند: "بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی زەوی، هەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە، بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستەوە، کە لەڕابردوودا سوودمەند نەبوونە، ئەوەش وەکوو مافێکە و حکوومەتیش ئەو مافە دەدات."

ھەروەھا زیاتر وتی: "ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی راسپارد، کە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی بەیەکەوە هەماهەنگی بکەن و رێکاری دابەشکردنی زەوی دەستنیشان بکەن.

عەبدولحەكیم خەسرەو ئاماژەی بەوەش دا: "ڕێنوێنی بۆ ئەو بابەتە دەردەچێت، بۆ ئەوەی لە شار و شارۆچکەکان زەوی تەرخان بکرێت و لە پڕۆسەیەکی ورد زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت، کە ماوەیەکی زۆری پێناچێت، چونکە وەزارەتی شارەوانی پێشتر میکانزمی خۆی بۆ ئەو پڕۆسەیە هەبووە و ئەزموونی زەوی دابەشکردنیشمان هەیە."

بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە، دەستیشانکردنی ناوی فەرمانبەران بەپێی ڕێکاری تابیەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت و دواتر وەزارەت و دامەزراوەکانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، گوتیشی: "زەوی تەرخانکردن و شوێنەکان و بابەتی زەوی کوژاندنەوە ئەوەیان وەزارەتی شارەوانی دەیکات."

سەبارەت بە وردەکاریی زیاتر و پێدانی زەوی بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دووپاتی کردەوە،: "کە بڕیارەکە دەرچوو، ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەین."

ئەوەشی خستە ڕوو، بابەتی دروستکردن و پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ چین و توێژەکان بەردەوام دەبێت، گوتیشی: "لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بەشێکی مووچەخۆران و کەمدەرامەت و کرێچی و چین و توێژەکانی دی بەردەوام دەبێت، ئەوەیان پرسێکی جیاوازە لە زەوی دابەشکردن."

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێك بوو ڕاگیرابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه