ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی 4ی 2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی كرێی كاره‌بای نیشتمانی چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (١٢٨) لە ٢٧/٣/٢٠٢٤ بڕیاری لێخۆشبوونی دا بە ڕێژەی (٢٠٪) لە بڕی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاووڵاتییان تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئەمڕۆ ٧/٤/٢٠٢٤ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنووسراوی ژمارە (٤٦٥٠) بڕیارەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی کارەبا کردووە داواشی کردووە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە لە ٧/٤/٢٠٢٤ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
وەڵام بدەوه