دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رپه‌رشه‌تیی مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ژماره 244ی ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كرد.
پشتبه‌ست به حوكمه‌كانی ماده‌ی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به كۆبووونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 128 له 27/3/2024 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا به:
1- لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی (100%)ی دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه بوو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران تایبه‌ت به (به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) به مه‌رجێك له ماوه‌ی 90 رۆژ كار له ڕێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م بڕیاره‌وه ته‌واوی 100%ی بڕی پاره‌ی به‌شداریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بده‌ن.
2-سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له رۆژی گشتاندنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
3- ئه‌م بڕیاره له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانێكی وه‌زاریی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌مڕۆ 14/4/2024ـه‌وه ئه‌و بڕیارانه ده‌كه‌ونه‌كار و جێبه‌جێ ده‌كرێن.
وەڵام بدەوه