Kurdistan Press - دەرماڵەیەک بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت دەرماڵەیەک بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەرماڵەیەک بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرێت

لەسەر بنەمای هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچە و سەرجەم دەرماڵەکانی هێزی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرماڵەیەکی نوێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکرێت.

 دوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە هەوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای چارەسەربوونی کێشەی هاتنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن عێراق، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 21ـی ساڵی 2008 ئاماژە پێکراو، دەست بە خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە، گشت ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت. 

 لە وەزارەتی پێشمەرگە چوار جۆری دەرماڵە هەیە؛ خێزان و منداڵ، مەترسی، خواردن و بڕوانامە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە دەرماڵەی بڕوانامە خەرج نەکراوە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات دەرماڵەکە خەرج بکرێت. 

 وەزارەتی پێشمەرگە لە 30 لیوای هاوبەش و نزیکەی 60 هەزار پێشمەرگە پێکهاتووە و بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ئەمە جگە لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا کە داواکراوە ئەوانیش بگرێتەوە.

 دەرماڵەی بڕوانامە لە ڕێژەی مووچەی بنەڕەتی زیاد بکرێت بەمشێوەیە دیاری کراوە:-

- دکتۆرا: 100%

- ماستەر: 75%

- بەکالۆریۆس: 45%

- دیبلۆم: 35%

-ئامادەیی 25% 

- سەرەتایی و ناوەندی: 15%

دەرماڵەی پایە بەمشێوەیە:

- بەڕێوەبەر: 25%

- بەرپرسی بەش: 20%

- بەرپرسی هۆبە: 15%

مووچەی بنەڕەتی هێزی پێشمەرگە لە 140 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆنێک و 148 هەزار دینار، زیادەکەش لە %15 بۆ %100 دەبێت بەپێی پلە و بڕوانامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه