Kurdistan Press - نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسیەکە راگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسیەکە راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسیەکە راگەیاند

ئەنتۆنیۆ گوتێریش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای دەگەیەنێت كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری ڕووخاندایە و هەر هەڵەیەك بۆی هەیە ببێتە هەڵگیرسانی ململانێیەكی هەرێمیی فراوان.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 18ی نیسان، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشدا باسی خراپیی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد و گوتی، بە كەمترین هەڵەتێگەیشتن یان بەرهەڵستییەك، دەبێتە هۆی ململانێیەكی هەرێمیی فراوان كە هەرگیز ناتوانین چاوەڕێی بكەین چۆن دەبێت و هەموو لایەنەكانی تێوەی گلاون لەناو دەبات و تەواوی جیهانیش پێوەی دەناڵێنێت

هەروەها گوتی، ڕێم بدەن زۆر ڕوون بم لەگەڵتاندا، مەترسییەكان لە زۆر ڕووەوە هەڵدەكشێن. ئێستە بەرپرسیارییەتییەكی گشتیی هاوبەش كۆمان دەكاتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی چارەسەركردنی بدەین تا جارێكی تر ناوچەكە نەگەڕێتەوە بۆ لێواری لەناوچوون.

ئەنتۆنیۆ گوتێریش ئەوەشی خستە ڕوو كە دۆخەكە لە غەزەوە دەستی پێ كردووە، بەڵام لە توانایدایە ببێتە هۆی تیكدانی سەقامگیری لە هەموو ناوچەكە، بۆیە دووبارەی دەكەمەوە، پێویستە پەلە بكرێت لە ڕاگرتنی هێرشەكان و هەموو گیراوەكانی غەزە ئازاد بكرێن.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕووی گلەیی خستە سەر ئیسرائیل كە تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا، 40%ی داواكانی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕەت كردووەتەوە كە ویستوویانە بەسەر خاكی ئیسرائیلدا هاوكاری بۆ غەزە بنێرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه