Kurdistan Press - ھاوڵاتیان لەبەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە ھاوڵاتیان لەبەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھاوڵاتیان لەبەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداردەکرێنەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان لەبارەی وردەکاریی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "ئەم هەفتە دابەش دەكرێت."

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕاگەیاند: "لەم هەفتەیەدا و لەم چەند رۆژەدا لە هەرێمی كورستان دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی چەند رۆژێكە بریكارەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی خۆراك لیستی ناوی هاووڵاتییان وەردەگرن.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشكرایشی كرد: "بەشەخۆاكی مانگی سێی هاووڵاتییان پێكهاتووە لە شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج و نیسك."

جەختیشی كردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە و هاوكات ئەم هەفتەیەش بەشەخۆراكی سێیەمیش دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دووپاتی كردەوە، هەموو ئەو مادانەی بەشەخۆراك، كە دابەش دەكرێن، دوای پشكنین و دڵنیابوونەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن.

لای خۆیەوە، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕاگەیاند: "ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی بەشەخۆراكی سێیەمی ئەمساڵی هاووڵاتییان تەواو بووە و  مادەكانیش گەیشتوون."

ئەوەشی خستە ڕوو، سەرەتا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە دەوروبەر دەبێت، دواتر لەنێو شار دابەش دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه