Kurdistan Press - ‎پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی ‎پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

‎پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی

‎بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

‎بە بۆنەی سەد و بیست و شەشەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی كە هاوكات ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەم.

‎ڕۆژنامەنووس و میدیاكاران ئەركێكی پیرۆز و هەستیاریان لەسەر شانە كە بریتیە لە پێدانی زانیاری و هۆشیاری و ئاراستەكردن و پێشخستنی كۆمەڵگە. لەویادەدا داوام لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان هەیە، ئەركی خۆیان بە شێوەیەكی پیشەیانە بۆ گەیاندنی ڕاستیەكان و هەروەها لەپێناو بەهێزكردنی فەرهەنگ و هۆشیاریی كۆمەڵگە و هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن.

 

‎پێویستە ڕاگەیاندنكار و ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ئەوەیان هەمیشە لەیاد بێت كە میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئامرازی كاریگەرن بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ناسنامە و مافەكانی گەلی كوردستان و، لە هەمانكاتیشدا ئامرازن بۆ پاراستنی بەهاكان و قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی لەناو خەڵكدا.

‎ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەخوازم.

 

‎مسعود بارزانی

‎22ی نیسانی 2024

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا