ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی 4ی 2024، هه‌ڤاڵ سدیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، ئێستا شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی مامناوه‌ند به‌هۆی زیادبوونی خێرایی باوە سنووری پارێزگای ناسڕییە و بەسڕه‌ی له باشووری عێراق گرتۆتەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بگاتە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و گەرمیان و مووسڵ و هەولێر.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سبەی چوارشەممە کاریگەری ئەو خۆڵبارینە لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان زیاتردەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو.
وەڵام بدەوه