Kurdistan Press - بارانێکی دیکە بەڕێوەیە بارانێکی دیکە بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی دیکە بەڕێوەیە

‎گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا ئاماژە بۆ گەیشتنی كەشێكی باراناوی دەدەن بەهۆی نزمەپاڵەپەستۆوە كە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە. 

‎ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسانی 2024، سادق عەتیە كەشناسیی دیاری عێراقی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی داوە كە لە ئێستەدا چاودێری كەشی بەهارەین كە لە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێ دەكات و لە مانگی داهاتووش بەردەوامی دەبێت. 

‎ئاماژەی بەوەیش كردووە، بە دڵنیاییەوە شەپۆلی بەهێز و بەخوڕی باران لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەڵام دیاریكردنی ئەو ناوچە و پارێزگایانەی كە بارانەكە دەیانگرێتەوە لە ئێستەدا تووشی هەڵەی زۆرمان دەكات، بەهۆی ئەوەی لە كەشی بەهارەدا پێشبینییەكان زۆربەی جار راست دەرناچن و گۆڕانكاری خێرا لە كەشوهەوا روودەدات بەهۆی ناجێگیری رەگەزەكانی كەشوهەوا. 

‎لای خۆشییەوە عەلی جابر زیادی كە پێشبینیكارێكی تری كەشوهەوای عێراقیە، بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەریەكانی نزمەپاڵەپەستۆی باران لە كۆتایی ئەم مانگەدا روو دەكەنە عێراق، ئاماژەیشی كرد كە ئەم رووداوەی ئەمساڵی كەشناسی كە چاوەڕوانكراوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا "نیسان" بگات، بە رووداوێكی زۆر نامۆ و دەگمەنی كەش دادەنرێت و لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا تۆمار نەكراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه