تیمەكانی وەزارەتی بازرگانی ئاردی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان تاقی دەكەنەوە و جەخت دەكرێتەوە: "ئاردەكە نانێکی زۆر جوانی لێ دروست بوو.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی بڵاوی كردەوە: "ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان، لە گارگەکانی ئارد بەرێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر هەڵسان بە دروستکردنی نان لەو ئاردەی بەسەرهاووڵاتیان دابەش دەکرێت."
ئاماژەی بەوەش داوە، كارەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری هونەریی و فەرمانبەری چاودێری بازرگانیی و بەرێوەبەری تاقیگە كراوە.
لەبارەی ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئاردەكە، بەرێوەبەرایەنیی گشتی بازرگانی ئاشكرای كردووە: "ئاردەكە نانێکی زۆر جوانی لێ دروست بوو."
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندبوو: " لە 16ی4وە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە."
نەوزاد شێخ کامیل ئاشكراشی كرد: "ئەو بەشە ئاردانەی ئەمساڵ، كە دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە."
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بارگانی جەختی كردەوە، کە ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.
وەڵام بدەوه