Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە لە 72 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

ئەمشەو شەممە 27/4/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە ڕۆژانی 29 و 30ی5ی2024، کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر و ناجێگیر ڕوو لە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ئەگەری تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هەیە، بەڵام مەرج نییە هەموو ناوچەکان بارانبارین و هەورەبرووسکە بیانگرێتەوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لە ڕۆژی چوارشەممە 1/5/2024، بەهۆی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ و بەلێزمە سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی (هەولێر، دهۆک، موسڵ، کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ، شەمامک، گوێڕ، قەراج و کەندیناوە، مەخموور و سەرگەڕان) ئەگەری بارانبارینی زۆر باش هەیە."

ڕوونیشی کردووەتەوە کە چەقی بارانبارینەکە دەکەوێتە رۆژانی 1 و 2 و 3ی مانگ واتا ڕۆژانی چوارشەممە، پێنج شەممە و هەینی ئەگەر هەیە لەم ڕۆژانە زۆرترین بڕی بارانبارین ببارێت.

ئەوەشی خستووەتە روو: "بەهۆی کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سوور و هاتنی سێ مەداری لە باکووری ئەفریقا و لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبی پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان 100ملم تێپەڕ بکات بە تایبەت ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین، شوێن بۆ شوێنیش دەگۆڕێت لە ڕووی بڕی بارانبارینەوە، ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و موسڵ ئەگەر هەیە لە سەرووی 60ملم باران ببارێت."

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: "لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە زۆری شێ ڕێژەیی لەهەودا ئەگەری دروستبوونی هەوری کەڵەکەبووی زەبەلاحی ڕەش کە بە هەوری (سوپەرسێڵ) ناسراوە هەیە، کە ئەم هەورە زۆرترین بڕی باران دەبارێنێت و ئەگەری بارینی تەرزەش کراوە دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه