Kurdistan Press - شتەکان لەسەر ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوون شتەکان لەسەر ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شتەکان لەسەر ھێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرابوون

زانیارییە سەربازی و ئەمنییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەناوخۆی عێراقەوە بۆمباران کراوە، بە تایبەتی ناوچەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەڵاحەددین و دیالە.

ناوچەکانی بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بووەتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی سەرئێشە و گرفت بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە مۆڵگەی چەندین گرووپی چەکداری جۆراوجۆر کە هەریەکەیان سەر بە ڕەوت و کەسایەتییەکی دیاری کراون.

 سەرجەم سەرچاوە سەربازیی و ئەمنییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناو خاکی عێراقەوە بۆردوومان کراوە، گومانەکانش بەو ئاراستەیەن ئەو گرووپەی بۆمبارانەکەی کردووە، سوودی لە بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق وەرگرتووە، بەتایبەتی پشتێنەی سەڵاحەددین بۆ دیالە؛ چونەک ئەو درۆنەی 26ی ئەم مانگە کێڵگەی غازی کۆرمۆری پێ بۆمباران کرا لە باشووری کێڵگەکەوە هاوێژراوە، واتە ناوچەی بۆشایی ئەمنی.

بەپێی زانیارییەکان چەند گرووپێکی چەکدار کە سەر بەحەشدی شەعبین و مووچە و چەک لەوانەوە وەردەگرن لە ناوچەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق باڵادەستن، لەوانەش: کەتیبەکانی بەدر بە سەرکردایەتیی هادی عامری، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، کەتیبەکانی عەسائیب ئەهل حەقی قەیس خەزعەلی، ئەوە لەگەڵ حەشدی تورکمانی کە خۆیان بە بەشێک لە حەشدی شەعبی دەزانن و لەناوچە تورکمانەکانی وەک ئامرلی، بەشێکی دووز و خوارووی کەرکووک چالاکن، هەندێک جاریش کەتیبەکانی سەرایا سەلام دێنە خوارووی کەرکووک و ناوچەکانی دیالە، هاوکات لەناوچەکانی چیای حەمرین و ناوچەکانی رۆژئاوای دیالە شانەکانی داعشیش هەن و ناو بەناو گورز دەوەشێنن.

هەرچەندە لە 2017وە بڕیاری دروستکردنی لیوای 20ی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا درا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن، لە لیوای 20دا نزیکەی سێ هەزار پێشمەرگە جێگەیان کراوەتەوە، بەڵام حکوومەتی عێراق تا ئیستا ڕێگەی نەداوە لیوای 20ی هاوبەش مووچەیان بۆ ببەسترێت و دەست بەکار بن، تا ناوچەی بۆشایی ئەمنی کۆنترۆڵ بکەن و کۆتایی بەو هەڕەشانە بێت لەو ناوچەیەوە لەسەر هەرێم و عێراقیش دروست دەکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه