Kurdistan Press - لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێ لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدرێ

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە زاری ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتەکە بڵاوی کردووەتەوە: "هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "بە هەوڵ و رێنوێنی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت."

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە: "سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه