Kurdistan Press - بارانبارینێکە نزیکە بارانبارینێکە نزیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانبارینێکە نزیکە

كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینی خۆی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو كردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن و بارانیش دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی نیسان، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی كەمێك تۆز و خۆڵ، لە كاتەكانی شەودا نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەكەی زیاتر دەبێت. 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ سبەی، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی كەم لە ناوچەكانی باشووری هەرێم. لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ تاوەباران و بروسكە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە، پاشان زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچڕپچڕ، لە كاتەكانی شەودا كاریگەریی لاواز دەبێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی بەرگەهەوای ناوچەكە بۆ رۆژانی تر، دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت.

ئاماژە بەوەیش كراوە، سبەی خێرای با مامناوەند دەبێت، لە كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ چالاك دەبێت بۆ سەرووی 40 كیلۆمەتر لە سەعاتێك و لە ناوچەكانی گەرمیان كاریگەریی زیاتر دەبێت. لە كاتەكانی شەودا كاریگەریی لاواز دەبێت و كەم دەبێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه