كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، د.باخان ئازاد پزیشكی گشتیی كه به‌وه ناسراوه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێته‌وه، رای گه‌یاند كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی كۆماندۆوه ماڵه‌كه‌ی سووتێنراوه.
د.باخان ئازاد پزیشكی گشتیی، راگه‌یاند، له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی كۆماندۆوه هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ئاگر له ماڵه‌كه‌ی به‌ردراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌و كێشه‌یه پێوه‌ندی به ڕووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌یه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه كه‌سێك كوژرا و ئه‌ویش رای گشتیی ئاگه‌دار كرده‌وه.
د.باخان ئازاد پزیشكیی گشتییه، پێشتر گوتبووی كه رۆژانه له سلێمانی بیانووی پێ ده‌گرن و ماوه‌یه‌كی زۆره مووچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌كه‌وه به‌بێ هیچ پاساوێك راگیراوه و رێگه‌ی كاركردنی پێ نادرێ.
ئه‌و به بنه‌چه تاڵه‌بانییه و پێشتریش ته‌قه له‌ماڵه‌كه‌ی كراوه له‌و كاته‌ی كه دایكی له ژیان بوو، به‌ڵام دواتر دایكی گیانی له ده‌ست دا.
وەڵام بدەوه