Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە ئاسایشی ھەولێرەوە راگەیاندراوێک لە ئاسایشی ھەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە ئاسایشی ھەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، لە رێككەوتی 29ی نیسانی 2024، لە مەلائۆمەر تاوانێكی كوشتن رووی دا، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەركەوت كوژراوەكە ناوی "ئیسماعیل" ەو خەڵكی وڵاتی توركیایە و لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە. 

ئاسایشی هەولێر روونی كردووەتەوە، توانرا بكوژ بگیرێ كە ئەویش هەر خەڵكی توركیایە و ناوی "م.خ.ت"ە و دواتریش لە بازگەكاندا هاوكارێكی تری تۆمەتبار گیرا و لە ناو شاری هەولێریشدا تۆمەتبارێكی تر. 

بە گوێرەی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری سەرەكی كە خەڵكی توركیایە  پێشینەی هەمان تاوانی هەبووە لە وڵاتی توركیا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه