دەستەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێ لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێكی باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەست پێ بكات و هاوكات نەخشەی ئەو شوێنانەیشی ئاماژە پێ كردووە كە تا بەرەبەیان بارانی بەلێزمە تیایاندا بەردەوامی دەبێت.
ئەمشەو پێنجشەم دووی ئایاری 2024، دەستەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێ بکا.
"شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى ، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەورگۆسک و بەردەرەش، هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و شارۆكەی کۆیە، تەقتەق، شوان، ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان." بە گوێرەی راگەیەنراوەكەی كەشناسیی
كەشناسیی هەرێم روونی كردووەتەوە، بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید سادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی كەشناسیدا تێبینی دراوە " لەبەر ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن وبڕى باران بارینى شەپۆلەکە"
وەڵام بدەوه