ئاراس جەبار کەشناسی کورد، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە:-
لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ناجێگیری دۆخی بەرگەھەوا سبەی یەکشەمە 5/5/2024 لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور ناوبەناو ھەورە بروسکە و تاوە باران لەشوێنی جیاجیادا چالاک ئەبێت لەنێویاندا ئەگەری بارینی تەرزە و بارانی بەخوڕ و بەھێز ئەبێت بەتایبەت لە سەنتەری شاری ھەولێر و دەوروبەری و وە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەکان و ناوچە نزمەکاندا ، لەناوچەکانی دیکە کەش و لەو مەودایەدا سەقامگیر ئەبێت ، لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان و سنوری ئیدارەی راپەرین ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە بارانی رێژە جیاجیا ئەبێت لەھەندێ شوێندا و مەرج نیە ھەموو شوێنێک بگرێتەوە ، لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی گەرمیان ئەگەری باران لاواز ئەبێت ، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک ئەبێت 15-25کم/ک لەکاتی ھەورە بروسکە و تاوە باراندا خێرای با بەشێوەی کاتی زیادەکات بۆ سەروو 35کم/ک و ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بەرێژەیەکی کەم 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
وەڵام بدەوه