ئهمڕۆ یهكشهممه 5ی 5ی 2024، سیروان ساڵح شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، بارانبارین و هەورەبروسکه بەشێوەی ناوبەناو لە بەرەبەیانیی سبهی دووشەممەوە تاوەکو ئێوارەی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
گوتشی، پێشبینیی ڕێژەی بارانبارین له نێوان کاتەکانی بەرەبەیانیی دووشەممە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، له پارێزگاکانی هەرێمی و کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان بهم شێوهیهی لای خوارهوهیه:-
* پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە (15 تاوەکوو 25 ملم)
* پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران (18 تاوەکوو 30 ملم)
* ئیدارەی ڕاپەڕین (20 تاوەکوو 35 ملم)
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ (20 تاوەکوو 30 ملم)
* ناوچەکانی گەرمیان:
باکووری گەرمیان ( 15 تاوەکوو 25 ملم)
ناوەڕاستی گەرمیان (10 تاوەکوو 20 ملم)
باشووری گەرمیان (8 تاوەکوو 15 ملم)
*شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممه کۆتایی بەشەپۆلەکە دێت.
وەڵام بدەوه