Kurdistan Press - نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی چوارەوە نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی چوارەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی چوارەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەسوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەن رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان لێ كرا و كۆبوونەوەكان بەشێوەیەكی گشتی زۆرباش بەڕێوە چوون.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تاران رای گەیاند، بە سوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەن رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان لێ كرا، كۆبوونەوەكان بەشێوەیەكی گشتی زۆر بەباشی بەڕێوە چوون، سوپاسی پێشوازیی هەموویان دەكەین لە شاندی هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەش كرد، بۆ مووچە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆری پابەندییەكانی جێبەجێ كردووە، نابێت چیتر پرسی مووچە ببێتە هەواڵ و تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت.

باسی لەوەش كرد، هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندییەكی زۆر گرنگی هەیە، پێوەندییەكی مێژووییە و زۆر شتی هاوبەشمان هەیە كە بەیەكەوەمان دەبەستنەوە، لە مێژوو و دوای سەركەوتنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و تا ئێستەش، زۆر شتی گرنگمان هەیە كە بەیەكەوەمان دەبەستنەوە

روونی كردەوە كە ئیرادەیەكی زۆر رژد دەبینین لە سەردانی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە نێوانیاندا هەن.

"هەرێمی كوردستان دەیەوێ بە فاكتەری سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەكە بمێنێتەوە، ئەمە سیاسەتێكی نەگۆڕی هەرێمی كوردستانە و لەم سیاسەتەش بەردەوام دەبێت"، نێچیرڤان بارزانی وای گوت. 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان گوتی، بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانمان وەك بابەتێك لە كۆبوونەوەكانمان لە هیچ شوێنێك باس نەكردووە." 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه