ئاراس جەبار، کەشناسی کورد بڵاوی کردەوە، تا ٢٠ی مانگ کەشی بەھارە بەردەوامی دەبێت لەدوای٢٠ی مانگەوە بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان نامێنێت، وردە وردە وەرزی گەرما دەستپێدەکات بەتایبەت کۆتایی مانگ نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی دەستپێدەکات و فراوان دەبێت بۆ سەر عێراق و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە گەرمای ھاوینەیی دەستپێدەکات.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە، ئەو دەنگۆیانەش ھەمووی دوورن لە راستیەوە گوایە تا یەک مانگ کەشەکە بە جۆرێک دەبێت پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە فێنککەرەوەکان ناکات لە ٢٢ مانگەوە لە ناوچەکانی گەرمیان کەشی راستەقینەی ھاوین دەستپێدەکات لەناوچەکانی دیکەش نزیک کۆتایی مانگ بەدواوە فێنکی نامێنێت.
وەڵام بدەوه