Kurdistan Press - شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

به‌شی پێشبینیی بەرێوەبەرایەتىی گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هه‌رێمی كوردستان كه‌شى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێر داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ  هەینی 24-5-2024 ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا.

خێراى با/ لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت (10 - 25) کم/س. 

ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ

مەوداى بینین / (7 –  9) کم دەبێت.  ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبەی شەممە 25-5-2024 ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە، هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە كەشی ناوچەكەمان. خێراى با/  مامناوەند دەبێت (15 - 25) کم/س، هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/س  

ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت، لە كاتی تۆز و خۆڵ (3 - 5) كم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 34

سلێمانى: 33

دهۆک: 34

زاخۆ: 35

هەڵەبجە: 35

کەرکووک: 38

سۆران: 30

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 40

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه