Kurdistan Press - بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەچێت بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەچێت

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سەبارەت بە هەژماركردنی راژەی بەشێكی فەرمانبەران وەزارەتی درایی لە بڕیارێك ئاگادار دەكاتەوە.

به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، کە نووسراوه‌كه‌ش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه‌ كراوه‌ و روونكردنەوە لەبارەی وردەكاریی بڕیاری ئەژماركردنی خزمەتی بەشێكی فه‌رمانبه‌ران خراوەتە ڕوو.

لە ناوەڕۆكی نووسراوەكەدا هاتووە: سەبارەت بە هەژماركردنی راژەی (پارێزەرایەتی، ئەندازیاری، پزیشكی و.. هتد) بۆ  پلە باڵاباكان، تەنیا بە مەبەستی خانەنشینییە، چونكە پلە باڵاكان بە پلەی بەرزتر دامەزراون و لە كاتی دامەزراندنیان رەچاوی راژەی پێشووتریان كراوە."

هەژماری ئەو راژانە بۆ پلەتایبەتەكان بۆ سەر خزمەتیان، بۆ گۆڕینی ناونیشان و زیادكردنی مووچە سوودی لێوەرناگیرێت، تەنیا  بۆ خانەنشینی سوودی لێوەردەگیرێت.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دارایی لە مانگی رابردوودا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار كردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە، ناوەڕۆكەكەی جێبەجێ بكرێت.

بۆ هەژماركردنی خزمەتی وەزیفی، لەوانە هەژماركردنی خزمەتی  گرێبەست و  پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی ئێران و خزمەتی ماوەی زیندانی سیاسی و خزمەتی رۆژنامەنووسی و پارێزەرایەتی و پزیشكییش بەپێی رێكار و رێنوێنییەكان دەكرێت.

پێشتر بە فەرمانێك لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران، لە 6ی12ی 2020وە هەموو نووسراوێكی تایبەت بە خزمەت ئەژماركردن راگیرابوو، دواتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌ له‌ 31ی 5ی 2022 هەژماركردنی راژەی بە كۆمەڵێك مەرجەوە كردەوە.

پێشتر فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، راگەیاندبوو: "ئەو خزمەتانەی بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و رێنوێنیی دارایی رێگەپێدراون بۆ فەرمانبەران ئەژمار دەكرێن، بەڵام بۆ هەر خزمەتێك مەرجی تایبەت هەیە و دەبێت ئەو مەرجانە هەبن، تاوەكوو خزمەتەكە ئەژمار بكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه