Kurdistan Press - موچەی ھەزاران موچەخۆری تر بڕدرا.. موچەی ھەزاران موچەخۆری تر بڕدرا.. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موچەی ھەزاران موچەخۆری تر بڕدرا..

‎بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی بڕینی مووچەی هەزاران مووچەخۆری نایاسایی ئاشكرا دەكات، كە بەهۆیەوە مانگانە زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە.

‎د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان راگەیاند: "لە بڕینی مووچەی نایاسایی و دوو مووچەیی و ئەوانەی مافی مووچەیان نەماوە، مانگانە بڕی سێ ملیار دینار بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە".

‎سەبارەت بە وردەكاریی بڕینی مووچەی ئەو كەسانە، گوتی: " 13 هەزار كەس لە وەزارەتی شەهیدان مووچەیان بڕدراوە، چوار هەزار و 189 كەسیش دوو مووچەییان هەبوو، مووچەیان بڕدراوە، هەروەها دوو هەزار وارسی خانەنشینانیش، كە مافی مووچەوەرگرتنیان نەماوە، مووچەكانیان بڕدراوە".

‎بەپێی یاسای چاكسازی، چوار هەزار و 189 كەس دەستنیشان كراون، كە دوو مووچەیان هەیە، مووچەیەكیان دەبڕێت، هەر كەسێك لەوانە لە 1ی 7ی 2020 تاوەكوو ئەوكاتەی مووچەكەی راگیراوە، بەپێی یاسای چاكسازی، مووچەكانی لێوەردەگیرێتەوە.

‎سەبارەت بەو میكانیزمەی، كە مووچەی زیادە وەرگیراوەكانی پێوەردەگیرێتەوە، ئەو بەرپرسەی حكوومەت گوتی: "لەبەرئەوەی ئەو كەسانە لە دوو شوێن مووچەیان هەبووە، لە یەكیاندا فەسڵ كراون و مووچەكەی دیكەیان بەردەوامە، بۆیە مانگانە یەك لەسەر پێنجی مووچەكەیان لە مووچەی بەردەوامیان دەگێڕدرێتەوە، تاوەكوو ئەو بڕە مووچەی وەریگرتووە بەتەواوی پاكتاو دەكرێت، بەڵام ئەو 13 هەزار كەسەی وەزارەتی شەهیدان و ئەو دوو هەزار كەسەی وارسی خانەنشینان، مووچەیان بە یەكجاری بڕدراوە".

‎عەبدولحەكیم خەسرەو ئاماژەی بەوەش دا: "دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی بەدواداچوونیان بۆ ئەو بڕیار و فەرمانانە كردووە، كە مووچەی ئەو هەزارانەی كەسی پێ بڕدراوە".

‎بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی، کۆی گشتیی پارەی دوومووچەیی چوار هەزار و 189 كەسەكە، بریتییە لە یەک ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار و 591 دینا و پارەكە بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه