بەسە ئاردی حەوتەم دەست بە دابەشكردنی كراوە و نانێكی دەرەجە یەكی هەیە، ئاردەكە لە گەنمی كوردستان بەرهەم هاتووە.
ئەمڕۆ دووشەم دووی ئەیلوول، دڵشاد هەرتەلی ئەندامی كۆمەڵەی ئاشەكانی كوردستان، راگەیاند، بەشە ئاردی حەوتەم گەیشتووەتە بریكارەكانی خۆراك، لە ئاردێكی زۆرباشە و لە گەنمی كوردستان بەرهەم هێنراوە.
زیاتر گوتی، تیمەكانی چاودێریی بازرگانی كردیانە ئیش و مانەوەی بە نیو سەعات، نانێكی زۆرباشی هەبوو، هەروەها ئاردەكە لە سەبەتەی رابردوو زۆر باشترە، ئەوەیش دوای جێگیركردنی و جێبەجێكردنی تێبینییەكان بۆ باشتركردنی ئارد.
باسی لەوەش كرد، ئێستە ئامادەكاری دەكرێت بۆ گواستنەوەی گەنم بۆ ئاشەكان، تا بەشە ئاردی هەشتەم ئامادە بكرێت كە پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی مانگ دەست پێ بكات.
لە بەشێكی قسەكانی روونی كردەوە، ئاردی ئەم مانگە ئەگەر هاووڵاتی بیفرۆشێتەوە، 18 بۆ 20 هەزار دینار دەكات، چونكە هەم نوێیە و هەمیش باشە، ئەوەیش وایكردووە نرخەكەی بەرز ببێتەوە.
وەڵام بدەوه