Kurdistan Press - مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسێک باڵای جیھانی کرد مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسێک باڵای جیھانی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسێک باڵای جیھانی کرد

ئه‌مڕۆ سێشەممە 3ی 9ی 2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ تۆماس سەیلەر، باڵوێزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەڕەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه