Kurdistan Press - کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ئەنجام نادرێت.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، ئەمڕۆ شەموو هیچ كۆبوونەوەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 بەڕێوەناچێت.
سەرچاوەیەكیش لە حكوومەتی عێراق رای گەیاند، هێشتا ناكۆكی لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی پێوەست بە بودجەی هەرێمی كوردستان هەیە و چارەسەری ئەو ناكۆكییانە یەكلا نەكراوەتەوە.
پێشتر راگەیەنرابوو كە ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ئەنجام دەدات.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند مانگێكە ئامادەكاری بۆ بودجەی 2027 دەكرێت و شاندی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لە هەوڵدان بۆ زامنكردنی پشكی كوردستان لە بودجەدا، بەڵام هێشتا بەشێك لە كێشەكان یەكلا نەكراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا