بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و کۆبوونەوەی ئاو لە بەشێک لە گەڕەک و ماڵانی شاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، چەند بڕیارێکی بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ تیمەکانی فریاگوزاری ڕاگەیاند.
بڕیارەکان بەم شێوەیەن:
کەرتی پەروەردە و خوێندن: سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچەی ساوایان، قوتابخانەکان و زانکۆکان—حکومی و ناحکومی) پشووی فەرمییە.
کەرتی فەرمانبەری: بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ هەر فەرمانبەرێک کە بەهۆی زیانەکانی باران یان ئاستەنگیی هاتووچۆ ناتوانێت ئامادە بێت، بە غیاب ئەژمار نەکرێت و وەک پشوو وەربگیرێت.
تیمەکانی فریاگوزاری: سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانی لایەنە خزمەتگوزاری و بەهاناوەچوونەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیی بەردەوامدا دەمێننەوە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییان.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه