بەهۆی ئه‌وه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌یه‌وێ زۆرترین ده‌نگی لیسته‌كه‌ی بێنێ، له به‌رانبه‌ردا فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی پشتگیریی كاندیده‌كانی ماڵباته‌كه‌ی ده‌كات، كێشه دروست بووه و مه‌ترسیی هه‌یه شاڵاو ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكێ.
كێشه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه له سنووری سۆران كه بازنه‌ی هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، پشتگیری چه‌ند كاندیدێكی سه‌ربه خۆیان ده‌كات، ده‌گوترێ كاندیده‌كان به‌هێزن، به‌ڵام شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ چاوی له‌وه بوو فه‌یسه‌ڵ برادۆستی پشتگیریی ئه‌ویش بكات كه ئێسته نایكات.
ئه‌و كێشمه‌كێشمه، ململانێی نێوان شاڵاو و فه‌یسه‌ڵ برادۆستی چڕ كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر ترسی له‌وه هه‌یه نه‌توانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی لیسته‌كه بێنێ، بۆیه ئه‌وه به ته‌واوی له بانگه‌شه و كاره‌كانیاندا هه‌ستی پێ كراوه.
فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی پێشتر كاندیدی په‌رله‌مانی عێراق بوو، ده‌نگێكی زۆری هێنا، به‌ڵام به‌هۆی سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه نه‌یتوانێ بچێته په‌رله‌مان و به ده‌رنه‌چوو هه‌ژمار كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی، به "وشه"ی گوت، ماڵباتی برادۆستی ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی شاڵاو بێنن، به‌ڵكو كار بۆ چه‌ند كاندیدێكی ماڵباته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان پێیان وایه كه‌سیی شێوه‌ی شاڵاو بێزراوه له كۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌بێت كه‌سی نوێ بچێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی دژایه‌تیی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ پێشان ده‌دات.
ئه‌و كێشه‌یه به ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی تری یه‌كێتی له هه‌ولێر دروست كردووه، مه‌ترسی هه‌یه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و دۆخه به ته‌واوی روون ببێته‌وه.
وەڵام بدەوه