Kurdistan Press - ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسی، ئاگادارییه‌كی گرنگی بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بڵاو كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنیا بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لە کاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان ڕووبدات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ و ئاشنابوونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان، هەروەها دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆ حکومییەکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشکەش کردن بە سیستمه‌ جیاوازه‌كان لە زانکۆلاین، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرم پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كان بن وهەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه