Kurdistan Press - دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاریکردن و ڕاپەراندنی مامەڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

لە هەمان کاتدا و لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتریان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه