Kurdistan Press - پەیامێک لە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە خۆران پەیامێک لە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە خۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە خۆران

سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە بەخێرایی بایۆمەتری بکەن، ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بایۆمەتری نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت.


وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتوون تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکرێن، یەکێک لە گرفتەکان نەبوونی بایۆمەتری مووچەخۆرانە و دەبێت تا ئەوکات سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە کوردستان پریسى گوت: "20%ی مووچەخۆران بەتایبەت ئەوانەی خانەنشینن، یان لە یەکەکانی 70 و 80 پێشمەرگەن بایۆمەترییان نەکردووە".ژمارەکان وادەڵێن: بەگشتی ژمارەی مووچەخۆران یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە، 20%ی مووچەخۆران کە دەکاتە نزیکەی 223 هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان نییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26-8ی ئەمساڵ دوو هەفتە مۆڵەت بە خانەنشینان درا خۆیان لە بایۆمەتری تۆماربکەن، بەڵام وادەکە بۆ دوای هەڵبژاردن درێژکراوەتەوە، ئێستاش بەڕژدی کار لەسەر ئەوە دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی بایۆمەتری تەواو بکات.ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاوەکەی کوردستان پریس  پێشبینی کرد بۆ کۆتایی ساڵ تەنیا 3%ی مووچەخۆران بمێنن بایۆمەتری بکەن.


ئەمەش بزانە: هەر مووچەخۆرێک تاوەکو کۆتایی ساڵ بایۆمەتری نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت و ناوی لە لیستی مووچە تۆمار ناکرێت، مەگەر پاساوێکی بەهێز و بەڵگەی باوەڕپێکەری هەبێت، بۆنموونە لە دەرەوەی وڵات بێت و نەیتوانیبێت بگەڕێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه