Kurdistan Press - کۆمسیۆن وەڵامی لایەنەکان دەداتەوە کۆمسیۆن وەڵامی لایەنەکان دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمسیۆن وەڵامی لایەنەکان دەداتەوە

‎كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە كە بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان، لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستانیان گرتووە و دەڵێت، هەڵبژاردنەكە زۆر سەركەوتوو بوو.

‎ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی ئۆكتۆبەر، نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان زۆر سەركەوتوو بوو، لە كۆی شەش هەزار و 318 بنكەی دەنگدان، تەنیا لە 26یان كێشە هەبووە.

‎لەبارەی ئەو ڕەخنانەش كە لە زۆریی ژمارەی دەنگە پووچەڵەكان دەگیرێن، كۆمسیۆن ڕای گەیاند، بەراورد بە هەڵبژاردنەكەی 2021، ژمارەی دەنگە پووچەڵەكان ئاساییە، چونكە ژمارەی دەنگدەر زیادی كردووە.

‎ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەڵبژاردنەكەی 2021دا 197 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە، لەوەی پەرلەمانی كوردستانیش 208 هەزار بووە.

‎باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ یان سبەی وێنەی هەموو كارتەكانی دەنگدان دەدەنەوە بە لیست و حزبەكان، لەگەڵ ئەو شریتەی ڕۆژی دەنگدان ڕادەستیان كراوە بۆ بەراوردكردنیان.

‎روونی كردەوە، ئەو قسانەی دەكرێن یان ئەو كێشە و گرفتانەی هەن، ڕاست نین، چونكە ئێمە شەش هەزار و 318 وێستگەمان هەبووە لەو ژمارەیە تەنیا 26 وێستگە كێشەی هەبووە لە هەولێر، دهۆك و سلێمانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه