Kurdistan Press - کێ بەشداری کابینەی دەیەم دەکات کێ بەشداری کابینەی دەیەم دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ بەشداری کابینەی دەیەم دەکات

بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، بێ گومان كابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت كه‌ بەهەمان شێوە سەرۆکایەتی حکوومەتی پێشووی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئۆكتۆبەر، هێمن هەورامی، بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی "جەزیرە"ی قەتەری گوتی،  پارتى لەو هەڵبژاردنانەدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و توانیویەتی زیاتر لە 800 هەزار دەنگ لە دوو ملیۆن دەنگ، به‌ده‌ست بهێنێت و پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوو و جوگرافیایەکی بەرفراوانی لە کوردستاندا هەیە.

ئەوەشی خستە ڕوو کە پارتی دەرگای کراوەیە بەڕووی هەموو ئەو لایەنانەی کورسییان لە پەرلەمان هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، هەروەها پارتى کار بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەک لە حکوومەتدا دەکات و كار ده‌كات بۆ ئەوەی کوردستان سەقامگیرتر و ئاوەدانتر بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه