Kurdistan Press - پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێك نییە پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێك نییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێك نییە

پارتی دیموكراتی كوردستان وەك سەركەوتووترین حزبی هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان دەست بە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی كابینەی دەیەم دەكات و بۆ ئەو مەبەستەیش گەڕی یەكەمی دانووستانەكان دەست پێ دەكات.

پارتی دیموكراتی كوردستان كە زۆرترین دەنگی خەڵكی كوردستانی بە دەستهێناوە و 39 كورسیی پەرلەمانی هەیە، دەست بە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەت دەكات و قسەی فەرمی دەبێت. 

دوێنی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەكان، پارتی قسەی خۆی دەكات. / ئەمڕۆ ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنی عێراقەوە راگەیەنرا.

پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بەبەرنامەیەكی تۆكمەوە گەڕی یەكەمی دانووستان دەست پێ بكات بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێك نییە و سەردانی هەموو لایەنێك دەكات، چونكە پارتی پەیامی ئاشتی هەڵگرتووە لە پێناو كوردستان و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه