Kurdistan Press - بەنداوێک سەرڕێژ بوو بەنداوێک سەرڕێژ بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەنداوێک سەرڕێژ بوو

ئەمساڵ بۆ سێیەمین جار بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ بوو.

بەهۆی ئەو بارانەی لەم دوو رۆژەدا تەواوی كوردستانی گرتەوە، لە سنووری گەرمیان رێژەیەكی باش باران باری و بەنداوی باوەشاسواری پڕ كرد.

بەهۆی بارانەوە گوندی عەین شكور كە 20 خێزانی تێدا دەژی و سەربە شارەدێی جەبارەیە لە سنووری شارۆچكەی كفری، دانیشتووانەكەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمەكانی تەنیشتیانەوە، گوندەكەیان چۆڵ كردووە.

بارانی دوو رۆژی رابردوو بڕێكی زۆری لە ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە باراند، بەم هۆیەشەوە بەشێك لەو شوێنانە تووشی ئاستەنگ هاتن، بەهۆی رێژەی زۆری دابارین بەنداوی باوەشاسوار سەرڕێژی كردووە.

ئەمساڵ سێیەمین جارە بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ دەبێت، دووەمجار لە 25ی ئاداری 2024 لە وەرزی بەهار بوو، ئەمشەویش بۆ سێیەمین جار سەرڕێژی كردووە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، تەنیا لە 12 سەعات ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 2.6 ملم

سلێمانی 24.8 ملم

دهۆك 0.4 ملم

كەركووك 21.8 ملم

هەڵەبجە 41.2 ملم

پیرمام 1.6 ملم

چەمچەماڵ 10.2 ملم

زاخۆ 3.5 ملم

خانەقین 10.8 ملم

خورماتوو 18.8 ملم

شەمامك 4.0 ملم

ئاكرێ 0.4 ملم

ئامێدی 0.6 ملم

بامەڕنی 2.4 ملم

بارزان 0.2 ملم

بازیان 14.4 ملم

دەربەندیخان 37.2 ملم

حاجی ئۆمەران 7.0 ملم

هەڵشۆ 9.8 ملم

كەلار 9.0 ملم

خەبات 0.8 ملم

مانگیش 2.8 ملم

مەیدان 13.8 ملم

سۆران 2.6 ملم

پێنجوێن 34.0 ملم

مێرگەسۆر 3.0 ملم             

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه