Kurdistan Press - کارەبای دوو گەڕەکی دیکە کرایە 24 کاتژمێر کارەبای دوو گەڕەکی دیکە کرایە 24 کاتژمێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەبای دوو گەڕەکی دیکە کرایە 24 کاتژمێر

ئێستا زیاتر لە 65 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مژدەی پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری لە دوو ساڵی داهاتوودا بە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەدات. لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی کارەبا 1340 مێگاوات زیادیکردووە و گەیشتووەتە 3817 مێگاوات، هاوکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 7689 مێگاوات.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ملیاران دۆلارمان بۆ ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان خەرجکردووە، هاوکات پلانی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دەستیپێکردووە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتووش تەواوی هەولێر کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت، هاوکات لە دوو ساڵی داهاتوو لە تەواوی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه