راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سه‌ربازی، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان بووه به ناوچه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژی و ئه‌م دیدگایەی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش جێگای بایه‌خه.
فه‌ریق بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سه‌ربازی، بۆ راگەیاند: "له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك گۆڕانگاری ده‌كرێن، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به خودی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، نه‌ك بە سیستەمی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئێمه هاتنی ترمپ بابه‌تێكی تازە و كتوپڕ نییه، پێشووتر له سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپ، پێشمه‌رگه قاره‌مانانه رۆڵی له رووبەڕوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆردا گێڕاوه و ئەوانیش پێزانینیان هه‌بووه بۆ پێشمه‌رگه.“
گوتیشی: "پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه و ئه‌م جوگرافیایەی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا جێگای بایه‌خه، له‌لایه‌ك توركیا، له‌ولاشەوە ئێران و عێراق و سووریا، كه كوردستان توانیویەتی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ لە ناوچەكە بپارێزێت، له هیچ بارودۆخێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له پشتیوانیی كوردستان هەڵناگرێت و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا بووه بە ستراتیژییەت، ئێمەش چاومان له‌وه‌یە كه هاوكاری و پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و له ئاستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، كه ده‌ستخۆشییان هه‌یه بۆ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزەكانی پێشمه‌رگه.“
وەڵام بدەوه