بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی هاووڵاتیان، سبەی شەممە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر دەوام دەکەن.
لهمبارهیهوه، یاخی نادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر، ڕاگەیاند: "بەیانی شەممە 16ی 11ی 2024، لــە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر دەوامی ئاساییە و پشوومان نییە."
ئاماژەی بەوەش دا، هۆکاری دەوام کردنەکە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی ئەمساڵە، گوتیشی: "سبەی لیستی بریکاری خۆراک لە بنکەکانی خۆراکی 202 تاوەکو 207 دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی هەولێر، ئاشکرای کردووە، لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی ئەمساڵ کراوە.


وەڵام بدەوه