Kurdistan Press - سەرکردەکانی کورد لە دهۆک دەبن سەرکردەکانی کورد لە دهۆک دەبن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرکردەکانی کورد لە دهۆک دەبن

سەرۆك بارزانی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) دەكات. 

ڕۆژی هەینی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك؛ دەست پێ‌ دەكات و سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و چەندان بەرپرسی تری حكوومەتی و حزبی بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن. 

لە كۆربەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی دەكەن كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.

كۆڕبەندی "مێپس"ـی ساڵی ڕابردوو 20-11-2023 بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەو كۆڕبەندەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هەنار و هەنگوینی كوردستانی بە دیاری دایە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی پێشتری بەریتانیا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه