Kurdistan Press - پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆك بارزانی، ئەمشەو 24ی 11ی 2024، لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی ڕایگەیاند: بۆ پێكهێنانی حكوومەت، مەرج بەسەر كەسدا ناسەپێنین و مەرجیش لە كەس قبووڵ ناكەین، لە کابینەی داهاتوودا، ئامانجمان یەك هەرێم و یەك حكوومەت و یەك هێزی پێشمەرگەیە. سەرۆك بارزانی بۆ كەناڵی (سكای نیوزی) عەرەبی : 

 کار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان دەکەین.

هێشتا کێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا ماوە و نییەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.

پشکی هەرێم لە بودجە دادپەروەرانە نیە.

 پابەندییەکی ورد بە دەستوور و رێککەوتن نیە.

پەیوەندی باشمان لەگەڵ سووننە و شیعە هەیە.

بە عێراق هەر هەڵبژاردنێک بە یاسایەک دەکرێت ئەمەش نەنگیە. 

بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێ ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نیە، بەڵام ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕوونن و پشت بە شایستەی هەڵبژاردن دەبەستین.

بۆ پێكهێنانی حكومەت، مەرج بەسەر كەسدا ناسەپێنین و مەرجیش لە كەس قبووڵ ناكەین.

 لەکابینەی داهاتوودا، ئامانجمان یەك هەرێم و یەك حكومەت و یەك هێزی پێشمەرگەیە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه