Kurdistan Press - وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم راگەیاندرا

هێمن هەورامی، ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر قۆناغە یاساییەكان وەكوو خۆیان بڕۆن، لە كۆتایی مانگی یەك، یان سەرەتای مانگی دوو، كابینەی دەیەمی حكوومەت پێكدێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27/11/2024، هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند: پارتی لەسەر بنەمای شاییستەی هەڵبژاردن دەرگای كراوەیە و بەبێ بوونی ڤیتۆ، سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكا، قۆناغێكی نوێیە، خەڵكی كوردستان بۆیە بەشدارییەكی كارای كردووە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا كابینەی دەیەم دروست بێ و ئەو ئەركانەی لەسەرشانی لە بەردەوامی برەوردان بە ریفۆرمێكی سەرانسەری، باشتركردنی بژێویی خەڵك و بەردەوامیدان بە ئیدارەدانی ئەو دۆسیەیانەی لەگەڵ بەغدا هەن، لەگەڵ ئەو دروشمانەی لە هەڵبژاردن هەبوون، پارتی بتوانێ جێبەجێیان بكا، بۆیە داوامان لە  هەموو لایەنە سیاسییەكان بەڕیزكان هەیە، هەموومان لە ئاستی ئەو بەرپرسیارییەتییەدا بین كە خەڵكی كوردستان بە بە بەشداریكردنی بە شێوەیەكی فراوان خستیە سەر شانی حزبەكان، چ ئەوانەی لە ئۆپۆزسیۆن دەبن چ ئەوانەی دێنە نێو كابینەی دەیەمەوە، چونكە دواجار هەموومان بەشێكین لەو دۆخە سیاسییەی كە خەڵكی كوردستان بەشداریی بۆ كردووە، بۆیە لەمڕۆوە پارتی دەست بە سەردانەكان دەكات.

گوتیشی: سیاسەت واقیعبینییە، هەڵبژاردنێك كراوە و ڕوونە خەڵك دەنگی چۆن داوە، ئێمە پابەندی یاسایی دەبین كە رۆژی 2ی مانگی داهاتوو وادەی دانیشتنی خولی شەشەمە بۆ ئەوەی كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایی بخۆن، هیواخوازین بتوانین تا ئەوكاتە بتوانین بگەینە رێككەوتن بە یەك پاكێج هەم سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرێ بۆ ئەوەی دوای ئەوە هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و دواتر سەرۆكی هەرێم كەسی ناوزدەكراو ڕاسپێرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم كە مەسرور بارزانییە، تا لە 30 رۆژدا كابینەكە دروست بكا، ئەگەر ئەمانە بە قۆناعی یاسایی خۆیدا بڕوا، بەلای كەمەوە تا كۆتایی مانگی یەك یان سەرەتای مانگی دوو، كبینەی دەیەم پێك دێت، هیوادارین ئەزموونی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە، كە چەند مانگێكی زۆری خایاند، چونكە دۆخی رۆژهەڵات و عێراق و ئامادەكاریی عێراق بۆ هەڵبژاردن، كارتی فشار دەبن لەسەر كوردستان، پەیامی ئێمە برایەتی و لێكتێگەیشتە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه