به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وۆركشۆپی به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی، له ڕووی پلانسازییه‌وه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، به مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
وۆركشۆپه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به به‌شداریی ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، له سه‌رجه‌م پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ساسان عه‌ونی، له گوته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی وۆركشۆپه‌كه به مه‌به‌ستی باشتركردن و خێراكردنی پرۆسه‌كه. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وۆركشۆپی به‌دواچوون بۆ بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، به مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌یه كه له هه‌ندێك شاره‌وانیدا هه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و وۆركشۆپه زۆر گرنكه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به بڕیارێكی گرنگ وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی، هه‌ندێك له شاره‌وانییه‌كان مه‌ودایه‌كی باشی كاركردنیان بڕیوه، تا ئاستی دابه‌شكردنی ژماره‌ی زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا.
ساسان عه‌ونی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجه‌كانی بگات و ئه‌و گرفتانه‌ی له هه‌ندێك شاره‌وانیدا هه‌ن، پێویسته به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێن و پرۆسه‌كه خێراتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، زه‌وی وه‌ربگرن و له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت سوودمه‌ند ببن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له دوای بڕیاره‌كه‌وه كاری زۆر باش كراوه و سوپاسی تیمه‌كانی شاره‌وانی له پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و لیژنه‌كان كرد و هاوكات داوای له سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كانیش كرد كه ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ڕووی پلانسازییه‌وه خێراتر و باشتر بكرێت. وێڕای پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێویسته دابه‌شكردنی زه‌وی، كاری رژدی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ر كێشه‌یه‌كیش بێته به‌رده‌م شاره‌وانییه‌كان، پێویسته به‌زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
دووپاتی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می قبووڵ ناكرێت و به‌رده‌وام به‌دواچوونی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت به ئامانجه‌كانی خۆی بگات، كه پێدانی زه‌وییه به فه‌رمانبه‌ران
جێگه‌ی باسه، ئێستا كاركردن له فۆڕمه‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌رده‌وامه و پرۆسه‌كه‌ش به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌پێی مه‌رج و ڕێنوێنییه‌كان زه‌وی وه‌ربگرن و ئێسته ئاماده‌كاری بۆ ڕاگه‌یاندنی ناوی تری فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه