Kurdistan Press - بڕیاری نوێ درا لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیاری نوێ درا لە بەرژەوەندی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ درا لە بەرژەوەندی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كۆبوونەوە و چەند بڕیارێك لەبارەی ناردنی نەوتی سپی و بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان درا.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی11، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەید فەلاح مەولوود، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی و موحسین تەها راوێژکار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دکتۆر سەباح سوبحی ئەندامی لێژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیان کرد و لەلایەن عەلی معارج، بریکاری وەزاتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن و وەزیر بەوەکالەت پێشوازیان لێکرا.

ئاماژە بەوە كراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سێ بابەتی سەرەکی کرا هاتوو: "باسی دابەشکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی کە بڕەكەی 50 ملیۆن لیترە، هەوەها تەرخانکردنی بەشێک لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەژمارکردنی لیتری قیاسی نەک قەبارەی سروشتی بۆ ناردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرای كردووە لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا: "بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی دەستبەجێ بنێردرێت، هەروەها چاوەڕێ بکرێت بارودۆخی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ بەرهەمی بەنزین باش بێت تاوەکو بەشێک لە بەنزین بۆ هەرێم تەرخان بکرێت، دیراسەکردنی بابەتی لیتری قیاسی و قەبارەی سروشتی لە وەزارەت تاکو بڕیاری لەسەر بدرێت."

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان ڕايگەیاند: "بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دەرکرد بۆ دابەشکردنی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە بە هەمان نرخی پێشوو کە 250 دینارە هەفتەی داهاتوو بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت."

دەشڵێت: "خاڵی دووەمیش کێشەی بەنزین بوو کە لە هەرێمی کوردستان بووە بە کێشە، ئەو بڕە بەنزینە حکوومەتییەی کە هەیە بەش ناکات، بۆیە داوامان کرد ئەو بەنزینەی دەهات بۆ هەرێمی کوردستان و لە 2023وە بڕیویانە، دیسان بیگەڕێننەوە. عەلی مەعارج گوتی ئێمەش هەمان کێشەی بەنزینمان هەیە بەهەمان شێوە، بەڵام بڕیاریدا پێداچوونەوەیەکی تەواو بە بابەتەکان بکات لە تەواوی پارێزگاکانی ناوەراست و باکوور، ئەگەر هاتوو بڕێک هەبوو پشتی پێ ببەستین ئەوەش بەهەمان شێوە چارە دەکەن، بەڵام تۆزێک کاتی دەوێت."

سەباح سوبحی ڕاشیگەیاند: "خاڵی سێیەمیش بابەتی دراسەکردنی لیتری پێوەری و قەبارەی سروشتییە، هەموو ئەو نەوتەی دێتە هەرێمی کوردستان، بەپێی پێوەری ئاسایی دێت، لیترێک کەمترە لە پێوەرەکەی، چونکە نەوت لەکات چوون بۆ عەمبار ئەگەری ئەوەی هەیە کە بڕەکەی کەم ببێتەوە. ئەو بڕەی کە کەم دەبێتەوە، کاریگەری لە 1500 خێزان دەکات، بەپیی سەرژمێری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوەش کاریگەری دروست کردووە لەسەر ئەو بڕە نەوتەی کە دیاری کراوە بۆ هەرێمی کوردستان. عەلی مەعارج، پێی ڕاگەیاندنین هەوڵ دەدەن ئەو گرفتە لە کۆبوونەوەکاندا قسەی لەسەر بکەن و چارەی کەن، چونکە ئەوە بەشە نەوتی هاووڵاتییانە، ناچێت بۆ وێستگەکان، لەگەڵ ئەوەش دا پیی گوتین کە ئەوان تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزین و هەرێمی کوردستان لە وەرزی زستان ساردترە و پێویستی بە نەوتی زیاتر هەیە، هاووڵاتییان پیویستییان بەو بڕە نەوتە هەیە بە بەراورد بە پاریزگاکانی دیکەی ناوەراست و باشوور."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه